بوونگه‌رایی
بوونی مرۆڤ وه‌كو هه‌موو هه‌بوویه‌كی دیكه، بونیادی ئۆنتۆلۆجی و
خه‌سڵه‌تی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی،
جیاوازیه‌كی بنه‌ڕه‌تی له نێوان ئه‌م و هه‌بووه‌كاندا په‌یدا
ده‌كات.
تایبه‌تمه‌ندیه‌تی بوونی مرۆڤیش له چه‌ند خاڵێكدا
كۆده‌بێته‌وه:
یه‌كه‌م، بوونی مرۆڤ به پێچه‌وانه‌ی هه‌بووه‌كانه‌وه، پێش
ناوه‌ڕۆكی ده‌كه‌وێت و ناوه‌ڕۆكی له بوونیدایه.
دووه‌م، ناوهڕۆك ده‌سته‌یه‌ك خسڵه‌تی نه‌گۆڕ و پێدراو نیه
و ئه‌و پڕۆژانه‌یه، که مرۆڤ خۆی هه‌ڵیانده‌بژێرێت و
به‌ئه‌نجامیان ده‌گه‌یه‌نێت.
سێیه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌بێ ناوهڕۆك په‌یدا ده‌بێت
و خۆی ناوهڕۆك بۆ خۆی داده‌هێنێ، ئه‌وا ناته‌واوه و بوونێكی پڕی
نیه.
چواره‌م، بوونی مرۆڤ ئاگامه‌ندانه‌یه، یان مرۆڤ
ئاگامه‌ندییه
و ئاگامه‌ندانه هه‌وڵی تێگه‌یشتنی بوون ده‌دات و ده‌یه‌وێت خۆی
ته‌واو بكات.
بوونگهرایهتی ڕادیكاڵانه، بۆچوونه زاڵبوهكانی ئه‌ریستۆ و
دێكارت ڕه‌تده‌داته‌وه
و زه‌مینه‌یه‌كی نوێی فه‌لسه‌فیمان بۆ ئاماده‌ده‌كات. با بزانین
له چ ڕوویه‌كه‌وه، یان بۆچی بوونگهرایهتی ڕادیكاڵانه‌یه؟
بوونگهرایهتی له دوو ڕووه‌وه ڕادیكاڵانه‌یه،
یه‌كه‌م، له ڕه‌تدانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه فه‌لسه‌فیه‌كانی له‌پێشتر
و له ڕوویه‌كی دیكه‌وه، له پێشخستنی بوون و دواخستنی
ناوه‌ڕۆكدا،
دووه‌م، له
هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی كۆجیتۆكه‌ی دێكارتدا بۆ "(( من هه‌م،كه‌وابوو من
بیر ده‌كه‌مه‌وه ! ))".
هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی كۆجیتۆكه‌ی دێكارت بۆ ئێمه، هێنده‌ی
هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ له لای ماركسه‌وه گرنگ و
ڕادیكاڵه. دامه‌زراندنی ناوه‌ڕۆكێكی له پێشتر و نه‌گۆڕ بۆ بوونی
مرۆڤ، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ده‌كات، كه مرۆڤ، وه‌كو
هه‌بوویه‌ک، پێش هاتنی بۆ ناو جیهان، ناوه‌رۆكی له‌پێشتری
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ره‌كییه‌وه بۆ سازكراوه و به‌و
ناوه‌ڕۆكه پڕ و له‌پێشتر و پێدراوه‌وه په‌یدا بوه. ده‌سه‌ڵاتی
به‌سه‌ر گۆڕانكاری و هه‌ڵبژاردن و ئافراندنی ناوه‌ڕۆكی خۆیدا نیه
و به ناچاری ده‌ژی. ناچاره‌كی ڕه‌تدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داهێنان
و سه‌ربه‌ستی مرۆڤه و ڕێگه‌نادات مرۆڤ ناوه‌ڕۆكی خۆی ته‌واو بكات
و پڕۆژه‌كانی بوونی هه‌ڵبژێرێت.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه ئایدیالیسته‌وه، ئێمه له‌و
باوه‌ڕه‌داین ناوه‌ڕۆكی مرۆڤ داهێنانه و سه‌ربه‌ستیش پێشمه‌رجێكی
زه‌رورییه بۆ بوونی. ئه‌گه‌ر مرۆڤ سه‌ربه‌ست نه‌بێت و پڕۆژه‌كانی
بوونی هه‌ڵنه‌بژێرێت ناوه‌ڕۆكی خۆی داناهێنێت. داهێنانی ناوه‌ڕۆكیش
له‌و حاڵه‌ته‌دا ڕووده‌دات،كاتێك مرۆڤ به‌بێ ناوه‌ڕۆكێكی له‌پێشتر
په‌یدا بێت و به ناته‌واوی بێته جیهانه‌وه، تاکو بتوانێت ڕۆلی
داهێنه‌رانه‌ی خۆی ببینێت.
«.......»
|