|
گەردوون لە گۆڕانی
هەمیشەیدایە مەلا سەدرە و بزاوتی جەوهەری گۆڕان
نوێترین کتێبی د.محەمەد کەمال، بەزمانی ئینگلیزی. ئەم
کتێبە لە(٣٠٩) لاپەڕەی مامناوەندی، (٦) بەش،
پێشەکیەکی(١١) لاپەڕەیی،خودی نووسەر نووسیویەتی،
سەرچاوەکان(٨ ) لاپەڕە و ئێندێکسێکی(٤) لاپەرەیی
پێکهاتووە. بنکەی چاپەمەنی ICAS بە ژمارەی ISBN:
978-1-907905-50-6 (pbk) چاپیکردوە و لە ناوەڕاستی
مانگی جێنێوەری (٢٠٢٢) دا بڵاویکردۆتەوە. نووسەر لە
لاپەڕەکانی ٨ و ٩ لە پێشەکییەکەیدا نووسیویە: "
تێگەیشتنی مەلا سەدرە لە گۆڕان، لە تێگەیشتنی ئەریستۆ
و فەیلەسوفە Peripatetic مەشائییە موسوڵمانەکان،
جودایە. ئەو گۆڕان لە ڕووداو- ڕوداوگەلدا Accidents
قبوڵدەکات، کە لە کاتیگۆرییەکانی، وەک quality خەسڵەت-
چلۆنایەتی، quantity هێند- چەندایەتی، position دۆخ-
حاڵەت و space مەودا- شوێندا، ڕوودەدەن؛ بەڵام جەخت
لەوەدەکاتەوە، کە بۆ گۆڕانی بنەڕەتی، دەبێت گۆڕان لە
جەوهەردا ڕووبدات. " ناونیشانی بنکەی چاپەمەنی
ICAS
|
 |
|
 |
نوێترین بەرهەمی محەمەد کەمال بڵاوکرایەوە
باربووکردنەکان بۆ فەلسەفە
یەکێكە لە کتێبەکانی مارتن هایدیگەر و لەلایەن محەمەد
کەمالەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە و ئێستا لە
کتێبخانەکاندا دەستدەکەوێت. ناوی کتێب:
باربووکردنەکان بۆ فەلسەفە (سەبارەت بە ڕوودان)
نووسینی: مارتن هایدیگەر
وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە:
محەمەد کەمال ئەم نووسراوە پاش (بوون و کات)
بە گرنگترین بەرهەمی مارتن هایدیگەر دادەنرێت و بۆ
تێگەیشتن لە ڕاستیی بوون تەواوکەری پڕۆژە
ئۆنتۆلۆجییەکەیەتی. پڕۆژەکەی هایدیگەر بە ناوی
(ئۆنتۆلۆجیی بنەڕەتی) لە (بوون و کات)دا بە شیکردنەوەی
بوونگەرانەی بوونی مرۆڤ دەستی پێ کردووە، بەڵام لەوێدا
بە ئاکام نەگەیشتووە و تەنیا کارکردن لەسەر دۆزینەوەی
ڕێگەیەکی دروست و گونجاو بووە بۆ تێگەیشتن لە "بوون"،
نەک هەبووەکان. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە کۆتایی بە
بیرکردنەوە و نەریتی مێتافیزیکییانە بهێنرێت، کە
"بوون"ی فەرامۆش کردووە و تەنیا لە هەبووەکان
دەکۆڵێتەوە دەکۆڵێتەوە...
|
|
فەلسەفە لێرە دەدوێت
کتێبی نوێ 2021 |
 |
|
 |
نوێترین كتێبی د.
محهمهد كهمال
2021
/ فهلسهفهی
ئهزموونگهرايی/ نوێترین كتێبی د. محهمهد
كهماله و ئێستا له كتێبخانهكان دهستدهكهوێت.
ئهم كتێبه لهلایهن
دهزگای سهردهمهوه چاپكراوه.
|
|
 |
کەیهان عەزیزی
سایتی خانە کتاب کردی 24/10/2020
|
|
لە جەوهەرەوە بۆ بوون
کتێبێکی نوێی دکتۆر محەمەد
کەمالە بە ئینگلیزی نووسیویەتی و لەلایەن پشتیوان
مەنسور کراوە بە کوردی
مامۆستا هەرێم عوسمان
دکتۆر محەمەد کەمال پێیداچوونەتەوە و ناوەندی ڕەهەند
چاپ و بڵاوی کردووتەوە
ئوکتوبەری 2020 |
 |
|
د. محەمەد کەمال:
مرۆڤێك خاوهنی
بیركردنهوهی فهلسهفییانه بێت داهێنهرە
چاوپێکەوتن لە سایتی پولیتیک
پرێس
6/9/2020

PDF
|
|
سایتی روداو 18/2/2020
د. محەممەد کەمال: ئەو
مارکسە لە کتێبەکانی خۆیدا نابینی کە رێکخراوە چەپەکان
باسی دەکەن |
|

سیمینارێکی فەلسەفی لە
زانکۆی ڕاپەڕین 8/1/2020 |
|

چل ڕۆژ فەلسەفە لە
کوردستان 2020 |
|

چەمک و واتای کات لە
کۆڕێکی دکتور محەمەد کەما لدا 2020 |
|
|
|
|
|
کۆڕی کەلار |
|
|
|
|
|
|
|
کتێبی فینۆمینۆلۆجی هۆش لە
نووسینی فەیلەسوفی ئەڵمانی هیگڵ، وەرگێڕانی بۆ کوردی
محەمەد کەمال، یەکێکە لە تێکستە بنەڕەتییەکانی ئەم
فەیلەسوفە و میژووی فەلسەفە.
لەبارەی ئەم کتێبەوە کە سەنگینەو تێگەیشتن لێی کارێکی
ئاسان نییە، بۆ وەرگێڕ و فەلسەفەکاری کورد د.محەمەد
کەمال دوو دانیشتن لە ناوەندی غەزەلنووس سازدەدەین.
هەفتەی یەکەم 28ی 12 رۆژی شەممە
هەفتەی دووەم 4ی 1ی 2020 رۆژی شەممە |
 |
|
|
د. محەمەد کەمال: گەڕیدەیەکی نیشتەجێ
لەبارەی کتێبی،
ئەفلاتونیزمی نوێ
هەرێم عوسمان
|
|
|
نامەی
د.
محەمەد كەمال
بۆ چینەر
نزار
كاكە چێنەر
سڵاو. لەڕاستیدا دەمێكە نیازی نوسینی نامەم بۆ تۆی
بەڕێز ھەیە. ھەڵبەتە پاش دامەزراندنی پەیكەرەكەشم لە
ڕێگەی ھاوڕێكانەوە سوپاسم كردیت. وەكو لەپێشتریش ئەو
خاڵەم ڕوونكردۆتەوە، كە من خۆم بەشایەنی ئەوە نازانم
پەیكەرم بۆ بكرێت، چونكە خزمەتی گەورەی مرۆڤایەتی و
گەلەكەمم نەكردووە. تەنیا ھەوڵمداوە بناغەیەك بۆ
بیركردنەوەی فەلسەفییانە دابمەزرێنم و فەلسەفە فێربكەم
بەكوردی بدوێت. ئەگەر بەڕێزتان ئەم ھەوڵدانەی من بە
گرنگ دادەنێن، ھەڵبەتە لە گەورەیی خۆتاندایە و منیش
سوپاستان دەكەم.
شایەنی باسە، دروستكردنی پەیكەرەكە ناڕەزایی لە چەند
لایەنێكەوە لێكەوتەوە و ئەو ناڕەزاییانە بە منیش
گەیشتن. بەڵام نەمدەزانی و ئێستاش نازانم ئەوانە ڕەخنە
بوون لەوەی، كە پەیكەرەكە بۆ كەسێكی نا-شایستە كراوە
یاخود لە ڕووی ھونەرییەوە كەموكورتی تێدایە. تەنانەت
ھەندێك پەیكەرەكەیان نەدیبوو، پەیوەندییان بەمنەوە
دەكرد و گلەییان لێدەكردم، كە من ڕێگەم بەدروستكردنی
پەیكەرەكە داوە. ئەگەر ئەوان ڕەخنەكەیان پەیوەندی بە
نا-شایستەبوونی منەوە ھەبێت، ئەوا دروستە و منیش لەگەڵ
ئەوەدام، كە شایستەی پەیكەر نیم. بەڵام، ئەگەر
ڕەخنەكەیان ھونەری بێت، ئەوا پێویستە ھونەرییانە و
ھونەرمەندانە ڕەخنە لە كارە ھونەرییەكە بگرن تاكو تۆش
بتوانیت وەڵامی بدەیتەوە.
بەھەرحاڵ، لە كۆتاییدا بۆم دەركەوت، كە لایەنە
ناڕەزاكان لە دەربڕینی ناڕەزاییاندا فێربوون بە چاكی
باسی ھیچ كارێكی ھونەری نەكەن و بەردەوام (بێ ئەوەی
خۆیان پرۆژەی ھونەری و ئەدەبییان ھەبێت) نێگەتیڤانە
بڕواننە كارە ھونەرییەكان و كەسانی خاوەن بەھرە و پڕ
پرۆژە بخەنە بەر نەشتەری كولی ڕەخنەكانیان، كە ھیچ
گەشەكردنێكی ڕۆشنبیری و ھونەری بەدوای خۆیدا ناھێنێت.
گرنگ ئەوەیە ھونەرمەندی ڕەسەن لە ئاستی ئەم جۆرە
ڕەخنانەدا چۆك دانەدات و توشی نائومێدی نەبێت؛ كارێك
نەكات (ئەوان) بیڕوخێنن و كۆتایی بە پڕۆژەكانی بھێنن.
من دووبارە سوپاست دەكەم.
محەمەد كەمال
٧/١/٢٠١٩
|
.jpg) |
|
 |
پەیکەری دکتور محەمەد کەمال لە شەقامی سالم
کاری پەیکەر ساز چێنەر نزار |
|
|
|
|
د. محەمەد کەمال و
داهێنان، زمان و گەشەی هزری
سۆران ئازاد |
|
|
دکتور محەمەد کەمال و
فەلسەفەی بوون..
ئارام سەدیق |
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|